جيهان

دیمەنی ئەحمەد'ی سووریایی کە دەستوەردانی لە هێرشەکەی ئوستڕاڵیا کرد، گەیشتە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو

Ahmet Karaahmet, Muhammed Karabacak  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 15.12.2025
دیمەنی ئەحمەد'ی سووریایی کە دەستوەردانی لە هێرشەکەی ئوستڕاڵیا کرد، گەیشتە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو

Istanbul

دیمەشق - AA

ئەحمەد، ئەو کەسە سووریاییەی کە دوێنێ لە کاتی هێرشەکەی ئوستڕاڵیا، دەستوەردانی کرد و پڕی دایە یەکێک لە هێرشبەرەکان و ڕێگەی نەدا زیاتر تەقە بکات و بە هۆی ڕووداوەکە بریندار بووە و لە کاتێکدا پێویستە بە نەشتەرگەری زیاتر هەیە، داوای لە دایکی کرد کە نزای بۆ بکات.

ئەحمەد'ی تەمەن ٤٣ ساڵان کە بە چەککردنی یەکێک لەو هێرشبەرانە پێشی کارەساتێکی گەورەتری گرتەوە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە نەخۆشخانەوە بۆ مامی ناردووەم، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە پێشتگیریان لێ کردووە.

ئەحمەد هەروەها لە تۆمارەکەدا بە دایکی دەڵێت: "سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە یارمەتیان داوم. هیوادارم ڕۆژانێکی زۆر باشتر، لە خزمەتتاندا بم. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە بوێرانە لە پاڵمدا بوون، دایە نیگەران مەبە و نزام بۆ بکە، من کاتێکی زۆر سەختم تێپەڕاند".

ئەحمەد ئەلئەحمەد هەروەها سڵاویشی ئاراستە برادەرەکانی، حاجی غەسان، عەبدوڵڵا، عەلا، ئەحمەد و بیلال کرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın