Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
مێلبۆرن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕاڵیا، ماڵكۆم تێرنبڵ ئاشكرای كرد داوایان له دوو دیپلۆماتکاری رووسی کردووە کە له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا ئوستڕاڵیا جێبهێڵن.
ماڵكۆم تێرنبڵ روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به ژه‌هراویبوونی هه‌ریه‌ك له سیخوڕی پێشووی رووسی، سێرگی سكریپاڵ و كچه‌كه‌ی، یولیا له شاری سالیسبه‌ری به‌ریتانیا.
تێرنبڵ له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، جولی بیشۆپ-دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه داوایان له دوو دیپلۆماتکاری رووسی کە له ئوستڕاڵیا كارده‌كه‌ن کردووە له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی هەروو دیپلۆماتکارەکە هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕاڵیا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه به مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن و هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیاندا، دراوه و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان رووداوی ژههراوییكردنهكه به "هێرشی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی به‌ریتانیا" ناوده‌به‌ن و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن.