Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی دا.
ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "روونكردنه‌وه‌ی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئیدانه‌كردنی چالاكییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه، ئابڕوچوونه. ئه‌و په‌یامی ئیدانهكردنه وه‌ك نه‌بوو وایه بۆ ئێمه. هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌ندامییەتی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، كێشه‌ی ناسنامه و كێشه‌ی بوون نییه بۆ توركیا. توركیا وڵاتێكی فشه‌ڵ نییه له خولگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بمێنێته‌وه و سه‌روه‌ریی خۆی راده‌ست بكات. توركیا ناچار، چاو له‌ده‌ست و مه‌حكومی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه. یان رێگه‌ی ئهندامییەتییهكی شه‌ره‌فمه‌ندانه، یه‌كسان و به‌ڕێزه‌وه ده‌كرێته‌وه یان هه‌ركه‌سه و بۆ ماڵی خۆی".