Alp Özden
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی:
- "ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته ئه‌وانه بباته به‌رده‌م دادگا كه ده‌ڵێن (دان به یاساكاندا نانێن). ئێره توركیایه. لێره یاسای قه‌ندیل په‌یڕه‌و ناكرێت، به‌ڵكو یاسای ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
- ''هەڵپەساردنی کارە پەرلەمانییەکانی پێکهاتەی درێژکراوەی سیاسیی پەکەکە، کارێکە خۆیان دەیزانن. پەرلەمان لەسەر ئەرکەکانی بەردەوامە. هیچ کەسێک ماتەم ناگێڕێ بەهۆی بڕیاری بایکۆتی داردەستانی تیرۆرەوە. ئەژمارکردنی ئەمەش لەلایەن جەهەپەوە وەک ئامرازێک بۆ ماتەمگێڕیی، نابێتە هۆی جووڵاندنی ویژدانی نەتەوەیی''.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته ئه‌وانه بباته به‌رده‌م دادگا كه ده‌ڵێن (دان به یاساكاندا نانێن). ئێره توركیایه. لێره یاسای قه‌ندیل په‌یڕه‌و ناكرێت، به‌ڵكو یاسای ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. با كه‌س ئه‌وه له‌بیر نه‌كات كه له مێژوودا ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به توركیا كردبێت بێ سزا نه‌ماوه‌ته‌وه".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌سی كرد، باخچه‌ڵی باسی له‌وه كرد كه گه‌لی تورك به په‌نده‌وه چاودێری ئه‌و كه‌مپینی ناوزڕاندنه ده‌كات كه له ده‌ورووبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌باره‌ی ئه‌و كاره یاساییانه‌ی به‌رامبه‌ر دارده‌ستی سیاسی په‌كه‌كه، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌ڕێوه ده‌چێت.
گوتیشی: ''ئه‌وه‌ی مابووه‌وه پارێزبه‌ندی یاساییان بوو كه هه‌ڵگیرا. هه‌ركه‌سێك حساب بۆ ده‌ستوور و یاسا نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م دادگادا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته ئه‌وانه بباته به‌رده‌م دادگا كه ده‌ڵێن (دان به یاساكاندا نانێن). ئێره توركیایه. لێره یاسای قه‌ندیل په‌یڕه‌و ناكرێت، به‌ڵكو یاسای ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. با كه‌س ئه‌وه له‌بیر نه‌كات كه له مێژوودا ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به توركیا كردبێت بێ سزا نه‌ماوه‌ته‌وه. هەڵپەساردنی کارە پەرلەمانییەکانی پێکهاتەی درێژکراوەی سیاسیی پەکەکە، کارێکە خۆیان دەیزانن. پەرلەمان لەسەر ئەرکەکانی بەردەوامە. هیچ کەسێک ماتەم ناگێڕێ بەهۆی بڕیاری بایکۆتی داردەستانی تیرۆرەوە. ئەژمارکردنی ئەمەش لەلایەن جەهەپەوە وەک ئامرازێک بۆ ماتەمگێڕیی، نابێتە هۆی جووڵاندنی ویژدانی نەتەوەیی''.