Sefa Mutlu
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به‌شداریی له میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی كه‌ناڵی CNN توركدا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
سۆیلو جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا ساڵانێكه له‌باره‌ی تیرۆره‌وه هه‌ڵوێستی روونی نیشانداوه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له‌پاڵ تیرۆردا به‌ره‌نگاری بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌وه‌ته‌وه و گوتی،"په‌كه‌كه رێكخراوێكه داهاته‌كه‌ی ملیارێک و 500 هەزار دۆلاره. بۆ 2017 ره‌نگه ئه‌مه نه‌گوترێ، به‌ڵام بۆ 2015-2016 ئاشكرایه كه ملیارێک و 500 هەزار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه. بازرگانیکردن مادده‌ی هۆشبه‌ر بازرگانییه‌كی جیهانییه. ئه‌مه به‌بێ هاوبه‌ش و هاوده‌ست نابێت و دیاره كه په‌كه‌كه لێره‌دا هاوبه‌شێكی هه‌یه".
سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پێشكه‌وتنه له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیادا و جه‌ختی له گرنگیی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی خۆماڵی كرده‌وه.