Zehra Ulucak
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی چوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی كۆریای باكوور بۆ په‌كینی پایته‌ختی چین بڵاوكرایه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له ئارادایه كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون-ی لەنێودا بووبێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی یۆنهاپ بڵاوی کردەوە شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له كۆریای باكووره‌وه له‌ژێر رێوشوێنی توندی ئه‌منیدا رۆیشتووه بۆ په‌كینی پایته‌ختی چین و شاندێكی باڵای كۆریای باكووری لەنێودابووە، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه، "حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌باره‌ی راستی و دروستیی هه‌واڵه‌كه بەدواداچوون دەکات".
به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندووه، هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانی چینی كردووه یان نا.
به‌رپرسێكی دیكه له وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، هێشتا ورده‌كاری له‌باره‌ی گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به چین روون نییه و لایه‌نی چین هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌وباره‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌رپرسێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت، "كۆریای باكوور له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، جگه له ئه‌مریكا و كۆریای باشوو، ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا و چینیش ببه‌ستێت".
راگه‌یاندنه‌كانی كۆریای باكوور، هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.