Ömer Hakan Kibar
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و 27همین خولی په‌رله‌مانی توركیاوه رایگەیاند "24ی حوزه‌یرانی 2018 بۆ گه‌له‌كه‌مان رۆژێكی گرنگه. باوه‌ڕم وایه به هه‌ڵبژاردنێك له كه‌شێكی ئارام و ته‌ندروستدا، توركیا ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه".
دەولەت باخچه‌لی له خوێندنگه‌ی ئانتته‌په له شاری ئه‌نقه‌ره ده‌نگیدا و له گوته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "داواكارم له خوای گه‌وره، خێرداربێت بۆ ده‌وڵه‌ت و گه‌ل و كۆماره‌كه‌مان. 24ی حوزه‌یرانی 2018 بۆ گه‌له‌كه‌مان رۆژێكی گرنگه. باوه‌ڕم وایه به هه‌ڵبژاردنێك له كه‌شێكی ئارام و ته‌ندروستدا، توركیا ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پارته سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان ده‌خوازم".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی سروج سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتی:
"هێشتا زانیاریم نییه، به‌ڵام به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ و دامه‌زراوه به‌رپرسه‌كان رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر. هیچ فاكته‌رێكی رێگر رۆڵی نابێت و هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
دەولەت باخچه‌لی رایگه‌یاند، له‌ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌یه‌وه چاودێریی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و گوتی: "ئێمه شوێنێكی دیكه‌مان نییه".