AA ,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ-AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ ئابڵوقه‌دانی توركیا له رێگه‌ی سیستمی ئێس-٤٠٠ه‌وه، هه‌ڵوێستێكی دۆستانه و نیازپاكانه نییه".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌میانی خوانی به‌یانیدا له‌گه‌ڵ موختاره‌كان كه له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی ناوچه‌ی ئاتاكۆی له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان، باخچه‌لی رایگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌ری نامه‌كه بۆ گه‌مارۆدانه، به‌مه‌به‌سته و ناته‌ندروسته".
دواتر رایگه‌یاند: "ناتۆ، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه نییه كه حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆكسی ئاسنینی، یاری ده‌ستی بێت كه به ئاره‌زووی خۆی 'ئه‌می تێبكات و ئه‌وی لێ فڕێبدات'. ئه‌گه‌ر وابێ، پێویسته توركیا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیی و پابه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی كه بنه‌مای تاكلایه‌نه كارده‌كه‌ن، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌ندامێتیی له ناتۆ، بخاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا كه پابه‌ندیی و كۆیلایه‌تیی درووستده‌كه‌ن، دیالۆگی بپچڕێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه یه‌كلایی بۆته‌وه كه توركیا ئێس-٤٠٠ ده‌كڕێت و جێگیری ده‌كات. ئه‌م كاره ته‌واوبووه، بابه‌ته‌كه داخراوه، ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌مریكا بیربكاته‌وه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، راشیگه‌یاند: "كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه توركیا دابه‌ش بكات و شه‌ڕی براكوژی هه‌ڵبگیرسێنێت. پارێزگاری له مانه‌وه‌مان ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كی بخه‌نه نێوان كورد و تورك شكست دێنن. خوشك و برا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌كانمان دڵ و گیانی ئێمه‌ن".