ئورفا .. لە شه‌ڕی دوو خانه‌واده‌دا شه‌ش كه‌س كوژران
- له شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌كی سه‌ربه ئورفا له نێوان دوو خانه‌واده‌دا كه دوژمنایه‌تییان هه‌بوو پێكدادانی چه‌كداریی درووستبوو، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون.
Şanlıurfa
ئورفا- AA
له شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌كی سه‌ربه ئورفا له نێوان دوو خانه‌واده‌دا كه دوژمنایه‌تییان هه‌بوو پێكدادانی چه‌كداریی درووستبوو، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون. هاوكات دوو كه‌س كه ببوون به ژێر ئۆتۆمبیلی گومانلێكراوه هه‌ڵاتووه‌كانه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، له گه‌ڕه‌كی چه‌لتیك كه ده‌كه‌وێته دووریی ٢٥ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه، مشتومڕی نێوان دوو خانه‌واده كه دوژمنایه‌تییان هه‌یه بۆ شه‌ڕی چه‌كداریی گۆڕاوه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون.
هاوكات دوو كه‌س كه ببوون به ژێر ئۆتۆمبیلی گومانلێكراوه‌كانه‌وه له كاتی هه‌ڵاتنیاندا، گیانیان له‌ده‌ستدا.
برینداره‌كان به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سیڤه‌ره‌ك و ئورفا گوازرانه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان له گه‌ڕه‌كه‌كه و نه‌خۆشخانه‌كان گرتووه‌ته به‌ر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن