Zafer Fatih Beyaz,Ferdi Türkten
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
دووشه‌نبه- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی هێنانه ئارای دیفاكتۆی نوێ له قودس، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. بانگێشتی سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی قودس".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له پێنجه‌مین لووتكه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كان له كۆنفرانسی هاریكاریی و ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی متمانه له ئاسیا (CICA)، كه له دووشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان له میانی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "له‌پێناو كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆ له سووریای دراوسێمان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی له‌و وڵاته، هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین. میوانداریی له نزیكه‌ی چوار ملیۆن سووریی له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. گورزی زۆر كوشنده‌مان داوه له هه‌ریه‌ك له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه/یه‌په‌گه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر داهاتووی سووریا، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان له‌دژی ئه‌و رێكخراوانه. زیاتر له چوار هه‌زر كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌مان له داگیركاریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاككردووه‌ته‌وه. ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٣٠ هه‌زار سوورییمان بۆ خاك و وڵاتی خۆیان كردووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به ده‌ستگرتنی رێكخراوێكی تیرۆریستی رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه له ناو ده‌به‌ی، خوێنی زیاتر ده‌ڕژێ، داگیركاری زیاتر روو ده‌دا، سته‌مكاری زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ماوه‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به قودس رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی هێنانه ئارای دیفاكتۆی نوێ له قودس، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. بانگێشتی سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی قودس".