Mücahit Türetken,Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان، رایگه‌یاند: "گه‌لی كورد له پێناو لێپرسینه‌وه له‌و كارانه‌ی ئه‌نجام دراون له ٢٣ی حوزه‌یران ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كان و ده‌نگ به هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌دات".
له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی هاوپه‌یمانی دیموكراتی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌ده‌په كه له هۆڵی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری پرێنسس كه له ناوچه‌ی ئومرانییهی شاری ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان داوای ئازادكردنی په‌رله‌مانتاره دهستبهسهركراوهنیانی كرد و بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیایشی بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ به "داپڵۆسینی ماف" له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له ٣١ی ئادار گه‌لانی توركیا شاره‌وانی ئیستانبوڵیان برده‌وه. وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كاره نایاساییه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی گه‌وره شاری ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا بۆ ٢٣ی حوزه‌یران هاوپه‌یمانی دیموكراتیمان پێكهێنا. له‌م رێكه‌وته سته‌ملێكراوان به‌رامبه‌ر سته‌مكاران ده‌وه‌ستنه‌وه. ئیستانبوڵ هی ئێمه‌یه و راده‌ستی كه‌سی ناكه‌ین. ئیستانبوڵ هی كوردان و ژنان و گه‌لانی توركیایه، به‌ڵام نابێته هی ئاكه‌په و ئه‌م شاره‌وانییه ناده‌ین به ئه‌و. ئیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ زۆر زۆر له‌وه ده‌رچوون كه ململانێی نێوان ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و بینالی یڵدرم بن".
بوڵدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌كارهێنانی هه‌ر ده‌نگێك ئێجگار گرنگه و گوتی: " گه‌لی كورد له پێناو لێپرسینه‌وه له‌و كارانه‌ی ئه‌نجام دراون له ٢٣ی حوزه‌یران ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كان و ده‌نگ به هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی ئاكه‌په بیدۆڕێنێ كاندیدی هێزه دیموكراتییه‌كان له ئیستانبوڵ كێ بێت، ده‌نگ به‌و ده‌دات".