Zafer Fatih Beyaz,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
دووشه‌نبه- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری تاجیكستان، ئیمامعەلی ره‌حمان كۆبوویه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له پێنجه‌مین لووتكه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كان له كۆنفرانسی هاریكاریی و ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی متمانه له ئاسیا (CICA)، له دووشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستانه، ده‌ستی به ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی كرد.
ئه‌ردۆغان به‌ر له لووتكه‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تاجیكستان له‌گه‌ڵ ئیمامعەلی ره‌حمان كۆبوویه‌وه و دیداره‌كه‌یان نیو كاتژمێری خایاند.
سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی لووتكه‌كه و سه‌ركۆماری تاجیكستان، ره‌حمان، به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی دیدۆر، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان كرد و پێشوازیی لێ‌كردن.
ئه‌ردۆغان له وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵی لووتكه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، له كاتی گرتنی وێنه‌كه‌دا له‌نێوان میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی و سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكاێڤ-دا وه‌ستابوو.
دواتر ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دیكه‌دا، چووه دانیشتنی لووتكه‌كه.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی دانیشتنی لووتكه‌كه، ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر پێوه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گفتوگۆی كرد. له كاتی گفتوگۆكه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتوون، ئاماده‌بوون.