Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ستیان به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر یه‌كتردا كردبێت، به‌راستی من ئه‌مه نازانم. له كۆبوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ، هیچ بۆچوونێكی له‌وشێوه‌یه‌م له‌لا درووستنه‌بووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئۆساكا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی G-20، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
لەبارەی بانگەوازی گۆڕانکاری لە سیستەمی سهركۆمارییهوه بۆ پەرلەمانی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بەڕێز کڵچدارئۆغڵو بۆخۆی قسە دەکات و هەر بۆخۆشی گوێی لێده‌گرێ، گەڵ لەم بارەیەوە بڕیاریداوە و ئەم پرسە کۆتاییهاتووە".
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلچدارئۆغڵو له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به گوته‌كانی به‌ڕێز كلچدارئۆغڵو هه‌نگاو ناهاوێژین. ئه‌م رێگایه‌مان گرتووه و به‌هه‌مان سووربوونه‌وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ری".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "نازانم كه عوسمان ئۆجالان لە لیستی داواکراندا لە بوڵته‌نی سووردایە. ئه‌گه‌ر له ته‌ره‌ته كوردی پرۆگرامی كردبێت، ئه‌مه هاوڕێیانمان له ته‌ره‌ته ده‌یزانن، من متمانه‌م پێیان هه‌یه".
له‌باره‌ی بابه‌تی سووریاشه‌وه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین-یش، له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكانماندا ده‌یخه‌ینه به‌رباس".
گوتیشی: "له منبج به‌دواداچوون بۆ كاره‌كان ده‌كه‌ین، پێویسته ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه دراوه بیبه‌نه سه‌ر. نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٩٠ی منبج هی عه‌ره‌به‌كانه".
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانیان له ده‌ریای سپی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌زانین چۆن به‌شی ده‌كه‌ین. پره‌نسیپمان (له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی) له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ردوولا براوه‌بن، بنیاتنراوه. پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ریش به هه‌مان دادپه‌روه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رچییه‌ك له‌و ده‌ریایانه ده‌ربهێنرێت، مافی هه‌موو كه‌سێكی تێدایه كه له قوبرس ده‌ژی. ئه‌گه‌ر بێت و بڵێن ئێمه له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی قوبرسی باشووردایه ئه‌نجامیده‌ده‌ین، ئه‌وا ناتوانین بڵێین به‌ڵێ".
له كۆتاییشدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی به‌شدارییكردنی یڵدرم له كابینه‌ی حكوومه‌تدا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مانه گووتهگهلێكن كه به‌تایبه‌ت ئامانج لێیان درووستكردنی دووبه‌ره‌كییه له نێو پارته‌كه‌ماندا. پێویسته هیچ كه‌س گوێیان نه‌داتێ. ئێمه زۆرباش ده‌زانین هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی كه‌ی، له كوێ و كێ بكه‌ین".