Enes Kaplan,Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئۆساکا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەفڕۆکەی تایبەتی TC-TRK کاتژمێر ٠٦:١٥ی ئەمڕۆ گەیشتە شاری ئۆساکا لە ژاپۆن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئۆساکا کانسای لە لایەن بریکاری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، کەنژی یامادا و باڵیۆزی تورکیا لە تۆکیۆ، مورات مەرجان-ەوە پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری تورکیا و هاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان بەیاوەری شاندێک گەیشتنە ژاپۆن کە پێکهاتوون لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئالبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن.