Muhammed Ali Kamal
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆبوونه‌وه‌ی شوورای باڵای سه‌ربازیی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركۆماری تورکیا ، ره‌جەب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆتایی هات.
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئه‌نجامدرا و ماوه‌ی ٤٥ خوله‌كی خایاند.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری تورکیا ، ره‌جەب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌رێوه‌چوو و تیایدا، جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری په‌روه‌رده، زیا سهلچوك و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئومید دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز به‌شدار بوون.