Sarp Özer,
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌ر له سووریاوه تا لیبیا له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ده‌ستمان هێناوه، هێزی وڵاته‌كه‌مان و توانای سوپاكه‌مان ده‌رده‌خات''.
ئه‌ندامانی شوورای باڵای سەربازیی توركیا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشکی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌تاتورك-یان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به یاوه‌ریی ئه‌ندامانی شوورا، سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌تاتورك-ی كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه دانا و دوای ساتێك وه‌ستان وه‌ك رێز، سروودی نیشتمانیی توركیا خوێنرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رتووكی یاده‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورك نووسی:
''ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌ر له سووریاوه تا لیبیا له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ده‌ستمان هێناوه، هێزی وڵاته‌كه‌مان و توانای سوپاكه‌مان ده‌رده‌خات. به دیسیپلینی به‌رز، توانای چاوسووركردنه‌وه و لێهاتووییه ناوازه‌كانی، سوپای توركیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی چاویان له نیشتمانه‌كه‌مانه، به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و مانه‌وه بكات".