Sangar Hamad Azeez
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رۆكایه‌تی لقی ئیستانبوڵی پارته‌كه‌یدا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "وه‌ک ئاک پارتی، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه بۆ هیچ كه‌سێك چۆڵنهكهین. ده‌كرێت له پارته‌كانی دیكه‌دا به‌توندی خۆیان به كورسییه‌كانیانه‌وه بنووسێنن، به‌ڵام له ئاک پارتیدا به‌و جۆره نه‌بووه و نابێت. چونكه لای ئێمه سیاسه‌ت پێشبڕكێی هه‌ڵگرتنی ئاڵایه بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵات. ئه‌م تیمه هیچ كاتێك دوودڵ نه‌بووه له‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی ده‌ستی راده‌ستی هاوڕێكه‌ی بكات تا لهبوارهكهیدا خزمه‌ت بكات. ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كه و بواری خزمه‌تكردن زۆرن. ئه‌مڕۆش له ئێستانبوڵ شایه‌تحاڵی ئاڵوگۆڕی ئاڵایه‌كی له‌و جۆره بووین."
گوتیشی: "له‌لایه‌ک به شاره‌وانییه‌كانمان، له‌لایه‌ک له رێگه‌ی حكوومه‌ت، وه‌زاره‌ته‌كانمان، رێكخراوه فه‌رمییه‌كانمان له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو له هه‌وڵداین ئیستانبوڵ بكه‌ینه شارێك شایسته‌بێت به مێژوو و شكۆی ئەو شارە. به‌دڵنیاییه‌وه كه‌موكوڕیمان هه‌یه، ناتوانم بڵێم هه‌موو شتێك ته‌واوه، بانگه‌شه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ك بوونی نییه. هه‌ڵه‌شمان هه‌بووه به‌ڵام با گه‌له‌كه‌مان له‌وه دڵنیابنه‌وه و كه‌س خه‌م نه‌خوات كه‌موكوڕییه‌كان نامێنن و هه‌ڵه‌كان چاكده‌كرێن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا هێلیكۆپتهرێکی سەربازیی سوپای تورکیا خراوه‌ته خواره‌وه و، گوتی: "به‌زیاده‌وه باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن".
ئەردۆغان راشیگه‌یاند: "هێرشی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ و پەکەکە و گۆڕانکاری سیاسەتی ئەو وڵاتانەی ساڵانێک وەک هاوپەیمان دەمانبینین، گەیشتووە ئاستی دوژمنایەتی، چیتر ناتوانێت هەڵوێست و ئەم کەشوهەوا جوانەمان تێک بدات".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ئێستا ئاماده‌كارییه‌كی نوێ هه‌یه و، گوتی: "به‌و ئاماده‌كاریانه له توركیا یه‌كێتیی ژووره‌كان، به‌هه‌مان شێوه یه‌كێتیی پزیشكان و زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هاوشێوه‌ی ئه‌وه، ئه‌وانه‌ی به یاسا دامه‌زراون، ئه‌وانه به رێكخستنێكی نوێ شێوه‌ی نوێ وه‌رده‌گرن و، له قۆناغی داهاتوودا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامده‌بێت. واتا ئه‌وانه‌ی له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کار دەکەن تا هه‌تایه لێره نامێننه‌وه. هه‌موو گرووپێكی هزر رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خۆی دروست ده‌كات، به‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن".