Sinan Uslu
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
موغڵا-AA
بریکاری سەرۆکی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئێمه بۆ شه‌ڕ نه‌چووینه‌ته ناوچه‌ی عه‌فرین. بۆچی چووین؟ بۆ كۆتاییهێنان به سته‌می رێكخراوی تیرۆریستیی كه ساڵانێكه له‌وێ سته‌م له عه‌ره‌به‌كان، برایانی كورد، توركمانه‌كان ده‌كات، ماڵ و موڵكی زهوتكردوون، گه‌نجان، منداڵانی كوڕ به زۆر چەکدار دەکات و هه‌وڵده‌دات بیانكات به تیرۆریست".
یڵدرم لەمیانی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی موغلای پارتەکەی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم رووی قسەکانی کردە سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته کەسێکی نیشتمانپەروەر، تۆش وه‌ره نێو هاوپه‌یمانیی نیشتمانییه‌وه و خۆت له‌م شێواوییه رزگار بكه. له ئامێز و ناخی ئه‌م گه‌له‌دا شوێنی تۆ و ئێوه‌ش ده‌بێته‌وه".
یڵدرم گوتیشی: "ده‌ڵێت ناتوانین ئاسنێك كون بكه‌ین به چه‌ك. ئه‌ی كڵچدارئۆغڵو تۆ له كوێ ده‌ژیت، له سه‌رده‌می ناوه‌ڕاست بەجێماویت؟ توركیا نه‌ك چه‌ك و ده‌مانچه؛ تۆپ، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چه‌كدار، هێلیكۆپته‌ر و تانك دروست ده‌كات. به ئاگا وه‌ره‌وه ئیدی به‌خه‌به‌ر وه‌ره‌وه. نیشتمانپەروەری به قسه نابێت. نیشتمانپەروەری به‌وه نابێت به زمانی فه‌تۆ قسه بكه‌یت. نیشتمانپەروەری به‌وه نابێت به زمانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده قسه بكه‌یت".
بریکاری سەرۆکی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتی: "ئێمه بۆ شه‌ڕ نه‌چووینه‌ته ناوچه‌ی عه‌فرین. بۆچی چووین؟ بۆ كۆتاییهێنان به سته‌می رێكخراوی تیرۆریستیی كه ساڵانێكه له‌وێ سته‌م له عه‌ره‌به‌كان، برایانی كورد، توركمانه‌كان ده‌كات، ماڵ و موڵكی زهوتكردوون، گه‌نجان، منداڵانی كوڕ به زۆر چەکدار دەکات و هه‌وڵده‌دات بیانكات به تیرۆریست".