Zekeriya Karadavut,Ömer Ertuğrul
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
یۆزگات - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین گوتی "ناوەندی شاری عەفرین لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدایە کە یەکێکە لەو ناوچەنەی کە دانیشتوانی تێدایە، کاتێک دەڵێت 'نابێت دەستکاری ناوەندی شارەکە بکەن' واتە دەست لە تیرۆریستان مەدەن، واتە ئەو ناوچەیە دامەماڵن لە تیرۆریستانی پەیەدە، یەپەگە، کەجەکە، پەکەکە. مایەی تێگەیشتن نییە شتێکی لەو چەشنە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیيەوە باسی لێوەبکرێت".
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له شاری یۆزگات، بۆزداغ وه‌ڵامی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو، پێی باش نییە سوپای تورکیا بچێته نێو شاری عه‌فرینه‌وه.
بۆزداغ جه‌ختیكرده‌وه كه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی عه‌فرینه له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و خاپوورکردنی حه‌شارگه و کۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تێکشکاندنی ئوتومبێله سه‌ربازییه‌كانی تیرۆرستانه و گوتی: "تا گه‌یشتن به‌م ئامانجانه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت. ناوەندی شاری عەفرین لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدایە کە یەکێکە لەو ناوچەنەی کە دانیشتوانی تێدایە، کاتێک دەڵێت 'نابێت دەستکاری ناوەندی شارەکە بکەن' واتە دەست لە تیرۆریستان مەدەن، واتە ئەو ناوچەیە دامەماڵن لە تیرۆریستانی پەیەدە، یەپەگە، کەجەکە، پەکەکە. مایەی تێگەیشتن نییە شتێکی لەو چەشنە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیيەوە باسی لێوەبکرێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ لەبارەی سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی بۆ تورکیا گوتی: "ئه‌و شته‌ی ئێمه به هه‌مووانمان گوتووه؛ با هه‌وڵبده‌ن لێمان تێبگه‌ن. كاركردنیان بۆ تێگه‌یشتن له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا كارێكی دروسته".