ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەکر بۆزداغ ئەو دەنگۆیانەی کە لە لایەن راگەیاندنەکانی ئەمریکایەوە لە سەر بەرپرسی ئیستیخباراتی تورکیا ھاکان فیدان بڵاو کرانەوە رەتکردەوە و گوتی: "حکومەتی ئاک پارتی ئەو نەمامانەی کە چاندوویەتی، وشکیان ناکاتەوە و رێگەش بەکەس نادات وشکیان بکات."
بەکر بۆزداغ لە سەر پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە سەر ھاکان فیدان بڵاو دەکرێنەوە رایگەیاند: ھاکان فیدان کەسێکی بێگەردە و بە گەل، وڵات، ئاڵا و سەربەخۆیی وڵاتی خۆیە گرێدراوە و ئەو دەنگۆیانەش لەسەر بێگەرد بوونی ھاکان فیدانە بڵاو دەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستی.
بۆزداغ ئاماژەی بەوەشکرد کە ناتوانرێ ھەڵسەنگاندن بۆ راستگۆیی ھاکان فیدان بە گەل، دەسەڵاتی گەل، وەڵات، دەوڵەت، ئاڵا و سەربەخۆیی بکرێ، بۆیە ھەندێ ھێز و لایەن چاویان بە راستگۆیی ھاکان فیدان ھەڵناێی و لە دژی فیدان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە کردووە.
ھەروەھا گوتی: "ئەو دەنگۆیانە ئەوەیان سەلماندووە کە دەستنیشانکردنی ھاکان فیدان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە بۆ ئەو پۆستە چەندە راست و ستراتیژی بووە."