Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- وه‌زیری دادی توركیا، بەکر بۆزداغ: "خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ر كه‌سێك به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵیدا. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته. به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیجی هاوبه‌شمان هه‌یه و رێككه‌وتنی زۆر له‌نێوانماندایه. ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان دوو دهوڵهتهكەیه و گۆڕانی سه‌رۆكی وڵات، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و په‌یوه‌ندییه‌کاندا دروست ناكات".
وه‌زیری دادی توركیا، بەکر بۆزداغ سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ر كه‌سێك به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵیدا. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته. به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیجی هاوبه‌شمان هه‌یه و رێككه‌وتنی زۆر له‌نێوانماندایه. ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان دوو دهوڵهتهكەیه و گۆڕانی سه‌رۆكی وڵات، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و په‌یوه‌ندییه‌کاندا دروست ناكات".
بۆزداغ بووه میوانی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان دایه‌وه.
ناوبراو به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌باره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا دایه‌وه.
بۆزداغ گوتی: "خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ر كه‌سێك به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵیدا. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته. به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیجی هاوبه‌شمان هه‌یه و رێككه‌وتنی زۆر له‌نێوانماندایه. ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان دوو دهوڵهتهكەیه و گۆڕانی سه‌رۆكی وڵات، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و په‌یوه‌ندییه‌کاندا دروست ناكات. ره‌نگه به‌خێرایی هه‌ندێك كار ئه‌نجامبدرێت. ئومێده‌وارین له قۆناغی سه‌رۆكی نوێ‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت. با سه‌رۆكی نوێ ده‌ستبه‌كاربێت، دواتر هه‌موو پێكه‌وه ده‌بینین چی رووده‌دات".
- بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن
بۆزداغ له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كه‌شی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكا كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دیی كردبوو گوتی، كه‌مپینێكی زۆر جدی بۆ سه‌ركه‌وتنی هیلاری كلینتۆن به‌ڕێوه ده‌چوو.