Ramal Mahmood
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ، رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی رێزیان لە یاسا و دادگا نه‌گرت، هه‌ڵویستێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان نیشاندا. یاسا كاری پێویستی كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه بچووبانایە، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاری به‌زۆر بردن ده‌رنه‌ده‌چوو. به‌دڵنیاییه‌وه لێرەدا مامه‌ڵه‌یه‌كی جیا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په نەکراوە. له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا چۆن مامه‌ڵه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌روابووه. به‌دڵنیاییه‌وه بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه. ناکرێت ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین".
بۆزداغ لەمیانی ٦٢هەمین زنجیرە کۆبوونەوەی گشتیی نوێنەرانی ناتۆ کە لە هۆتێلی Hilton İstanbul Bomonti لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە رێکخرا، لە کۆڕێکدا بەناوی "لیژنەی رەهەندی مەدەنی ئەمنی" وتارێکی بەناوی "هەوڵی کودەتا و جێبەجێکردنی باری نائاسایی" پێشکەش کرد.
بۆزداغ تیشکی خستە سەر ئەوەی لەوانەیە تورکیا تاکە دەوڵەتێک بێ کە لەیەککاتدا بەرەنگاری نزیکەی ١٠ رێکخراوی تیرۆریستی وەک پەکەکە، داعش، فەتۆ، پەیەدە/یەپەگە و دەهەکەپە-جە دەبێتەوە، گوتی: "بۆیە تورکیا لەسەرووی ئەو وڵاتانەوە دێت کە زۆرترین زیانی لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە پێ دەگات. ئێمە وەکو تورکیا بە گرنگی دەزانین لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و دەرەوەی ناتۆ لە هەماهەنگی دابین لەدژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەگەر لەو هەماهەنگییەدا سەرکەوتووبین دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین بۆ لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە، داعش، فەتۆ، پەیەدە/یەپەگە و دەهەکەپە-جە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەی جیهان. ئەگەر تاکو ئێستاش رێکخراوە تیرۆریستییەکان زەرەرمان پێبگەیەنن بە واتای ئەوە دێت هەماهەنگی نێودەوڵەتی بەپێی پێویست نەبووە".
لەوەڵامی پرسیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران و دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە، بۆزداغ تیشکی خستە سەر ئەوەی لە دۆخی بەدەمەوەنەچوونی پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ بانگهێشتەکە یاسا کاری پێویستی خۆی کردووە. گوتی: "ئه‌وانه‌ی رێزیان یاسا و دادگا نه‌گرت، هه‌ڵویستێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان نیشاندا. یاسا كاری پێویستی كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه بچووبانایە، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاری به‌زۆر بردن ده‌رنه‌ده‌چوو. به‌دڵنیاییه‌وه لێرەدا مامه‌ڵه‌یه‌كی جیا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په نەکراوە. له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا چۆن مامه‌ڵه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌روابووه. به‌دڵنیاییه‌وه بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه. ناکرێت ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین".
بۆزداغ سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە کە دەیسەلمێنێت سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن رۆڵی کرداری گێڕاوە بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا، گوتی: "زیاد له پێویست به‌ڵگه له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه. هەندێک به‌ڵگه هه‌ن كه زۆر ئاشكران و مایه‌ی مشت‌ومڕ نین. كاتێک ئوسامه بن لادن ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی بۆردومان كرد، ئه‌مریكا ئوسامه بن لادنی بە به‌رپرسیار لەقەڵەم دا. هه‌زار هێنده‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌مریكاوه بوو به‌ڵگه هه‌یه كه گوله‌نی تیرۆریست ئه‌و كاره‌ی كردووه. هه‌ندێک له‌و به‌ڵگانه‌مان ناردووه، هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وامن... هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه. بڕۆنه سه‌ر شه‌قام و له هه‌ركه‌سێك بپرسن جا لایه‌نگری هه‌ر پارتێك بێت كه كێ ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه‌ی داوه، وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه".