Abdullah Shukur
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
سێرت
وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی تورکیا بەرات ئەڵبایراک، لە شارۆچکەی شیروانی سەر بە سێرت سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد کە رووداوی داڕووخانی کانە بەردینەکەی تێدا روویدا.
ئاڵبایراک زانیاری لە سەر رووداوی داڕووخانی کانە بەردینەکە لە بەپرسانی ناوچەکە وەرگرت و لەگەڵ خانەوادەی ئەو قوربانیانە کۆبووەوە کە کەوتوونەتە ژێر کانە بەردینە داڕووخاوەکە.
ئاڵبایڕاک بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی سێرت و لە لایەن پارێزگاری سێرت مستەفا توتوڵماز و جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی یاسین ئاکتای پێشوازی لێکرا.
ئاڵبایڕاک بە ھێلیکۆپتەرێک چووە ئەو ناوچەیەی کە رووداوی داڕووخانی کانە بەردینەکەی تێدا روویدابوو.
بەم پێیەش سەردانی ناوەندی باری بەپەلە و قەیران کرد و پاشانیش لەگەڵ خانەوادەی ئەو قوربانیانە کۆبووەوە کە کەوتوونەتە ژێر کانە بەردینە داڕووخاوەکە.