Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "رووداوەکانی تیرۆر و قەیرانەکانی دەورووبەر بە تورکیاوە دیار نییە. رووی راستەقینەی تورکیا بە وەبەرهێنانەکانی و ئەو پرۆژانەدا دەبینرێن کە ئەنجام دراون. تەنیا لەمساڵدا چەند نموونەیەکتان بۆ باس دەکەم، سەرەڕای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز و چەندین هەوڵی تیرۆریستی کە رووبەڕوومان بۆتەوە . تورکیا لەبەرامبەر پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە، داعش و فەتۆدا وەستاوەتەوە و سەرەڕای ئەوانەش چەندین پرۆژەی گرنگ لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەن تورکیا وەکراونەتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرای کرد کە تورکیا هیچ کەس و دامەزراوەیەکی شەرمەزارنەکردووە کە متمانە و باوەڕی بەو وڵاتە هەبووبێت و وەبەرهێنانی تیادا ئەنجام دابێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کردنەوەی 20ەمین کۆڕبەندی کاری نێودەوڵەتییدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد وزە بوارێکە کە تورکیا زۆر بەباشی ئەسپی خۆی تێدا تاودەدات.
ئەردۆغان گوتی: "رووداوەکانی تیرۆر و قەیرانەکانی دەورووبەر بە تورکیاوە دیار نییە. رووی راستەقینەی تورکیا بە وەبەرهێنانەکانی و ئەو پرۆژانەدا دەبینرێن کە ئەنجام دراون. تەنیا لەمساڵدا چەند نموونەیەکتان بۆ باس دەکەم، سەرەڕای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز و چەندین هەوڵی تیرۆریستی کە رووبەڕوومان بۆتەوە . تورکیا لەبەرامبەر پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە، داعش و فەتۆدا وەستاوەتەوە و سەرەڕای ئەوانەش چەندین پرۆژەی گرنگ لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەن تورکیاوەکراونەتەوە".
سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپەش گوتی: "ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانیش ده‌چن و ئیفاده ده‌ده‌ن، پاشان ده‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. تۆش هه‌مان شتت بكردایه. بۆچی نه‌تكرد. گوتتان 'په‌كه‌كه و یه‌په‌گه-مان له پشته' ده‌ی با بێن و رزگارت بكه‌ن. رێكخراوی تیرۆریستیی له پشت ئێمه‌وه نییه. گه‌ل له پشتی ئێمه‌یه، گه‌ل هه‌یه. جیاوازیی ئێمه ئه‌وه‌یه".
ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەوانەی کە پاروویەک نان بەو کەسانە رەوا نابینن کە بەبرسێتیی دێنە بەر دەرگایان، جگە لەوەی کە پێشوازیی لە تیرۆریستە داردەستەکانیان بکەن، هیچ روونکردنەوەیەکی دیکەیان نییە. دیارە شانازیی بەوەوە دەکەن کە لەکۆشکەکانیان پێشوازیی لەو تیرۆریستە داردەستانەیان بکەن کە بە راست و چەپدا لە وڵاتەکانی خۆیان بۆڵە بۆڵ دەکەن''.
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها گوتی: "مادام كه‌سانێك له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ڵێن 'ئاماده‌ین باوه‌ش بۆ هه‌ر كه‌سێك بكه‌ینه‌وه كه وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی روومان تێبكات' ئێمه‌ش ده‌ڵێین 'وه‌رن و كارێكی خێر بكه‌ن' و له ژێر ناوی په‌نابه‌ری سیاسی‌دا باوه‌ش بۆ ئه‌و سته‌مدیده سووریانه بكه‌نه‌وه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه سته‌میان لێده‌كرێت، بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌فریقی بكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك بۆ تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر تواناتان ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه كه به‌ده‌م تیرۆریستانه‌وه بچن، بۆچی ده‌رگاكانتان به‌ڕووی ئاواره‌كاندا داخراوه، بۆچی له‌سه‌ر سنوور مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟ مادام كه‌سانێك بۆ وڵاته‌كه‌تان وه‌رده‌گرن، ئه‌وا تیرۆریستان وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو لێقه‌وماوانی ده‌ستی تیرۆر وه‌رگرن. ئه‌وانه‌ی شوێن بۆ ئه‌و تیرۆریستانه دابین ده‌كه‌ن كه له توركیاوه هه‌ڵدێن، ئه‌وانه‌ی تاج له‌سه‌ر پیاوكوژه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌واته ئاماده‌كاریی له‌خۆگرتنی چه‌ند ملیۆنێك ئاوارهشتان كردووه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەتوندی رەخنەی لە داواکاریی چاوخشاندنەوە بە دانوستانەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتەکەی گرت و گوتی: "بێ ئەوەی شەرم بکەن، دەڵێن دەبێت چاوبخشێنرێتەوە بە دانوستانەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپادا. درەنگ کەوتن، هەرچی زووترە چاوی پێدا بخشێننەوە. بەڵام تەنیا بەوەوە مەوەستن، بڕیاری کۆتایی خۆتان بدەن".
دواتر سەبارەت بە بێدەنگیی وڵاتانی وڵاتانی ئەورووپا و خۆرئاوا لەبارەی قەیرانە مرۆییەکانی ناوچەکە و جیهانەوە ئەردۆغان رایگەیاند ''بەتایبەت لەڕووی هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپا سەبارەت بە سووریی و ئەفریقییەکان و دەرخستنی رووی راستەقینەیان، وا دەزانم کە زۆر پەندئامێزە. ماوەی 6 ساڵە سوورییە برا و خوشکەکانمان لەهەوڵی ئەوەدان کە بژین. 600 هەزار کەس بەهۆی تیرۆری دەوڵەت و چالاکییە دڕندانەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە گیانی لەدەستداوە. 12 ملیۆن کەس دەربەدەر بوون. چەندین شاری هەزار ساڵە و مزگەوت، کتێبخانە و نەخۆشخانە وێران بوون و خاپوورکران. لەحاڵەتێکی لەو جۆرەدا بنەما خۆرئاواییەکانی وەک مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی تەنانەت نەبووە رۆژەڤی وڵاتانی ئەورووپا. گەلانی سووریا بەتەنها مانەوە لەخەباتیاندا بۆ سەربەخۆیی. هەموو ئەوانە درایە دەست ویژدانی رژێمێک کە تەنانەت ئازاری منداڵە کوژراوەکانی بەلاوە گرنگ نییە و ماوەی 6 ساڵە سڵ لەوە ناکاتەوە هەر جۆرە چەکێک بە چەکی کیمیاویشەوە لەدژی هاووڵاتییانی سڤیل بەکاربهێنێت، تەنانەت شانازیشی پێوە دەکات. ئێمە ئەوەش دەزانین کە چ وڵاتێک چەک دەداتە ئەم تیرۆریستانە. ئەدرەسی هەموویان لای ئێمە هەیە. خۆرئاواییەکان کە گوایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا وانەی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ بەئێمە دەڵێنەوە، ئایا تاقە فرمێسکێکیان بۆ ئەو دەیان هەزار کەسە رشتووە کە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و ئیجەدا خنکاون؟''.
ئەردۆغان گوتیشی: "لەلایەکەوە پەکەکە بە گرووپی تیرۆریستی لەقەڵەم دەدەن، بەڵام راڕەو بەڕووی پەکەکەدا دەکەنەوە بۆ پەرلەمانی ئەورووپا ئەمە چ ئیشێکە؟ تێروانینێکی وا سەقەت چۆن دەبێت هەبێت؟ چۆن دەبێت بەمە رازی بین. راست بن، سیاسەت بەڕاستی بکەن".
ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاشەوە دوا و گوتی: "هەڵبژاردنێک لە ئەمریکا بەرێوەچوو دوای دووخولی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان، جارێکی تر کۆمارییەکان هاتنەوە سەر حوکم. خەڵکی ئەمریکا بڕیاری خۆیان دا بەمەش قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات لە ئەمریکا. هیوادارم کە بڕیارەکەی گەلی ئەمریکا ببێتە مایەی خێر بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکەمان و هەنگاوی گرنگ بۆ ماف و ئازادیەکانی جیهان".