Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پێشنیاریكرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان رۆژی ٢٦ی ئاب ئه‌نجامبدرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه مافی خۆی بۆ بڕیاردان له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارده‌هێنێت و رایگه‌یاند:
"له دوای ده‌رچوونی یاسای گونجاو و پێویست، مه‌هه‌په مافی پێ‌زانین و بژارده بۆ پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارده‌هێنێت. پێویست ناكات ئه‌م كاره له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت. مه‌رج ئه‌وه‌یه یاری ئه‌وانه تێك بدرێت كه له ئاژاوه ده‌گه‌ڕێن. كاتی ئه‌وه هاتووه مشت‌ومڕ و لێكتێنه‌گه‌یشتن له باره‌ی "هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، پێش ده‌خرێت یان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت؟' كۆتایی پێ بهێندرێت".
له‌باره‌ی به‌رواری گریمانه‌كراوی ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردن، باخچه‌لی رایگه‌یاند:
"رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ئابی ٢٠١٨، واته له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگرت و به‌ره‌نگارییه مهزنهكهماندا، گه‌لی تورك به رۆحییه‌تێكی نوێی سه‌ركه‌وتنه‌وه بچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌ماندا بكات، گونجاوترین، لۆجیكیترین، ئاقڵانه‌ترین و دیموكراتیترین رێگه‌ی دانه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی شایسته‌یه به دوژمنانی توركیا".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی راشیگه‌یاند: "ئه‌و چالاكیی دانیشتنه‌ی جه‌هه‌په به بیانووی باری نائاسایی ده‌ستیپێكردووه، له‌ڕووی بیرۆكه‌وه ناته‌واوه، له‌ڕووی ره‌وشته‌وه نه‌گونجاوه و له‌ڕووی رۆحییه‌وه نه‌خۆشییه. رێپێوانیان كرد، سه‌ری نه‌گرت بۆیان، ئێستا ده‌ستیان به دانیشتن كردووه. ئه‌مانه كه داده‌نیشن نازانن هه‌ستن و كه هه‌ڵده‌ستن نازانن رێبكه‌ن".