Mehmet Tosun,Muhammed Ali Kamal
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچه‌لی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوێری ئه‌وه بكات له ده‌ریای ناوه‌ڕاست یان ئیجه بكه‌وێته به‌رامبه‌ر هێزی ده‌ریایی و كه‌شتییه‌كانی گه‌ڕانمان، ئه‌وا باجی ئه‌مه به قورسترین شێوه ده‌دات".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به گوته‌كانی حه‌وت مانگی له‌مه‌وبه‌ری كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، جۆ بایدن رایگه‌یاند "لێدوانه لاره‌كانی كه پڕن له دوژمنكاریی و ناپاكی، كاریگه‌ریی قووڵیان كردووه‌ته سه‌ر سیاسه‌ت و رۆهڤی وڵات".
باخچه‌لی باسی له‌وه كردووه ئه‌وه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی بوونی توركیا و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جۆ بایدن كه خاوه‌نی رابردوویه‌كی تاریك و ده‌ستكه‌وتی لێڵه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێكه‌وت نییه و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سیاسه‌تمه‌دارێك كه خوازیاره ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به وڵاتێكی هاوپه‌یمان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له عه‌قڵ و خه‌یاڵدا جێگه‌ی نابێته‌وه، ناكرێت وه‌ك بێتاوانیی و به‌خشراو لێكبدرێته‌وه.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی بایدن كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی باراك ئۆبامادا جێگری سه‌رۆك بووه و له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردووش‌دا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ببێته كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی، پێویسته گوته‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و رایگه‌یاندووه:
"ئه‌و فشار و سهپاندنانهی كه پێشتر دژی وڵاته‌كه‌مان به ره‌وا ده‌بینرا له سه‌رده‌می ئۆباما و بایدندا توندتر و خێراتر بوون و ئه‌مه‌ش له یادگه‌ی نیشتمانییماندا تۆماركراوه. زۆر به باشی ئه‌وه ده‌زانرێت په‌لاماره رێكخراوه سیستماتیك و خوێناوییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ستنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا له دژی توركیا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو ناوه لهكهدارهدا روویداوه. له‌وه‌ش زیاتر، هه‌ڵوێستی ئه‌وكاتی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه له ١٥ی ته‌مووزدا، كه چه‌ند فشارئامێز و كاریگه‌ر بوو، بابه‌تێكی دیكه‌ی جێگه‌ی مشتومڕه كه تێكه‌ڵ و گوماناوییه. ئامانجی رووخاندنی سه‌ركۆمارێك كه به هه‌ڵبژاردن هاتووه، له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه ته‌ماشای بكه‌یت دوژمنایه‌تییكردنی دیموكراسی و كودهتاچێتییه. بایدن له‌ڕووی مه‌عده‌ن و سروشتیه‌وه خۆی به‌ده‌سته‌وه داوه. به‌تایبه‌ت له ساڵی ١٩٤٥ه‌وه ئه‌و قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابوورییانه‌ی كه توركیای تێكه‌وتووه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی هه‌یه، له‌ڕووی ئاراسته‌كردن و به‌رێوه‌بردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی دهرهكیشیی هه‌یه و ئه‌وه‌ش زانراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و دۆڕاو و مایه‌پووچه سیاسییه نامۆیانه‌ی كه پێیان وایه راستیی سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی شتێكی خه‌یاڵییه، ئه‌وه‌ی كه له مێژووی نزیكی توركیادا ئه‌ركی گرنگیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر شان، بنبه‌ستێكی دیكه‌یه كه مایه‌ی تێڕامان و جێگه‌ی داخه".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی باسی له‌وه‌ش كردووه مێژووی نزیكی توركیا هاوكات مێژووی كودهتاكانه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه له‌و مێژووه‌دا پیلان و ته‌ڵه‌كه‌كانی ئه‌و وڵات یان وڵاتانه‌ی وه‌ك دۆست ده‌ركه‌وتوون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه هاوپه‌یمانن، زۆر زۆرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باخچه‌لی، هاتووه‌ته سه‌ر باسی دوایین پێشهاته‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باسی له‌وه كردووه، خه‌باتی توركیا له‌وێ خه‌باتێكی ره‌وایه و له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییدایه و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوێری ئه‌وه بكات له ده‌ریای ناوه‌ڕاست یان ئیجه بچێته به‌رامبه‌ر هێزی ده‌ریایی و كه‌شتییه‌كانی گه‌ڕانمان، ئه‌وا باجی ئه‌مه به قورسترین شێوه ده‌دات".