Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ره‌خنه‌ی له‌و نووسراوه گرت كه له‌لایه‌ن 51 راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه نووسراوه و ره‌خنه له سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت له‌باره‌ی سووریاوه.
بایدن له دیمانه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئۆباما كراوه‌ن بۆ بۆچوونی هه‌موو دیپلۆماتكاران به‌ڵام پێیان وانییه ئه‌و چالاكییه‌ی 51 راوێژكاره‌كه ئه‌نجامێكی سوودبه‌خشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بایدن رایگه‌یاند کە ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌ر نییه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ناوبراو بانگه‌وازی راوێژكاره‌كانی بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی رژێمی سووریا وه‌بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی رێگاچاره‌یه‌كی دروست نییه.
بایدن راشیگه‌یاند له نووسراوه‌كه‌دا هیچ پێشنیازێكی به‌رجه‌سته و گشتگیر بوونی نییه و رایگه‌یاند خۆی دژی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه له سووریا و لیبیا و به‌ڕۆیشتنی ته‌نها كه‌سێك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت.
51 دیپلۆماتكاری باڵا و ناوه‌ندی ئه‌مریكی نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه ره‌خنه له حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌وه‌ی كارێكی دژی رژێمی سووریا نه‌كردووه و تێیدا بانگه‌وازی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییان دژی رژێمی ئه‌سه‌د كردووه.