Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆنگرەی جوولەکەی جیهانیدا کە لە نیویۆرک بەسترا گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا هیچ جۆرە لاوازیەک لە هاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلدا روونادات.
بایدن ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی ترەمپدا پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کەم ناکەنە و گوتی: "چاوەڕێ ناکەم لە ئیدارەی نوێی ئەمریکادا هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندیەکانی ئیسرائیل-ئەمریکادا رووبدات. ئەگەر نیەتێکی لەو چەشنەش هەبێت کە نییە. هەرگیز کۆنگرێس و خەڵکی ئەمریکا رێگا بەوە نادەن.
بایدن لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەسێکە کە هەڵگری هزری زایۆنیزمییە و بۆ ئەوەش پێویست ناکات جوولەکە بێت.
هاوکات لە کۆنگرەکەدا خەڵاتی تیۆدۆر هێرزل دامەزرێنەری بزووتنەوەی زایۆنیزمی، بەخشرایە جۆ بایدن.
هێنری کیسنجەر کە کەسایەتیەکی چالاکی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بوو لە ساڵانی ١٩٧٣-١٩٧٧، یەکێکی تر بوو لە بەشداربووانی کۆنگرەکە کە بەرەگەز جوولەکەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد و بە دۆستی راستەقینەی ئیسرائیل وەسفی کرد.