Tanju Özkaya,1 23
11 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پێویست به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكات له توركیا، رایگه‌یاند: "بیركردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاندانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تیرۆره له باشووری سنووره‌كانمان".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ناوه‌ندی غازی له ئه‌نقه‌ره، ده‌وله‌ت باخچه‌ی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی چوونه سه‌ر گۆڕی دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه‌یان، جه‌نه‌ڕاڵ ئاڵپئارسڵان توركێش له ناوچه‌ی بێشته‌په.
دوای دانانی تاجه‌گوڵینه و فاتیحا خوێندن، باخچه‌لی به میدیاكارانی راگه‌یاند: " پێویست به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكات له توركیا. بیركردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره، هاندانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تیرۆره له باشووری سنووره‌كانمان، دیسانه‌وه بوێری دانه به په‌كه‌كه/په‌یه‌ده و به‌لاڕێدابردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆیه".
باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له بری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وڵاته‌كه‌ی پێویستی به به‌رده‌وامیدان به پێكهاته‌یه‌كی كارگێڕی به‌هێزه كه بتوانێت كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و تیرۆر ریشه‌كێش بكات.