Sinan Uslu
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "له‌ناو سنووره‌كانی كۆماری توركیادا شوێنێك نییه به‌ناوی كوردستان، هه‌رگیز نابێت. ئه‌گه‌ر پێویست بكات شه‌هید ده‌بین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییمان پارچه پارچه ناكه‌ین، هه‌رگیز دابه‌شی ناكه‌ین".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی له میانی گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، باسی له‌وه كرد كه وه‌ك هاوپه‌یمانی جومهور ئاینده و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزن.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له گوتاره‌كه‌یدا باسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆمای نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كرد له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20دا و گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه هاوڕابوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر دروستكردنی میكانیزمی هاوبه‌ش بۆ به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ناتۆ و هاوبه‌شی ستراتیجیی به‌هاداره. له‌مه‌ودوا روونتر ده‌رده‌كه‌وێت كێ راستگۆیه و كێش ده‌مامكدار".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌باره‌ت به بابه‌تی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی رووسی S-400 كه توركیا له رووسیای كڕیوه رایگه‌یاند "بابه‌تی S-400 له سنووری سهروهریماندایه، هیچ كه‌سێك بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه كه هه‌وڵ بدات له‌و بابه‌ته‌دا سنوور بۆ توركیا دابنێت و ئاراسته‌ی بۆ دیاریی بكات".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر جەختی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە کە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا لە دژی تیرۆر زامنی مانەوە و سەقامگیرییە و لەنێوان تیرۆر و ئاشتییدا بژاردەی سێیەم نییە.
باخچه‌لی هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی مۆڵه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا وه‌بیرهێنایه‌وه له په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا و باسی له‌وه كرد كه توركیا مافی خۆیه‌تی هه‌موو جۆره رێوشوێنێك له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی بگرێته‌به‌ر دژبه هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستیی كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته ئامانج و گوتی: "له میانی ده‌نگدان به مۆڵهتنامهكه هه‌ریه‌ك له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به نه‌خێر ده‌نگیان پێداوه و ژماره‌یه‌كی كه‌می په‌رله‌مانتارانی ئییی پارتی به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵودا كه گوتبووی ئه‌گه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگمان به مۆڵهتنامهكه بدایه سووكایه‌تیمان به كۆمار ده‌كرد رایگه‌یاند "به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو، ئییی پارتی هاوبه‌شت سووكایه‌تی كرد؟ ئایا بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وه‌ش به رووی ئه‌واندا بڵێیت؟ ئایا له فیترهتتدا هه‌یه رێكردن له‌گه‌ڵ سووكایهتیكاران؟
هاوكات ده‌وله‌ت باخچه‌لی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر گرت كه هیچ كاردانه‌وه‌ی نه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له پارێزگای سێرت گوتبووی ئێره كوردستانه و گوتی: "له‌ناو سنووره‌كانی كۆماری توركیادا شوێنێك نییه به‌ناوی كوردستان، هه‌رگیز نابێت. ئه‌گه‌ر پێویست بكات شه‌هید ده‌بین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییمان پارچه پارچه ناكه‌ین، هه‌رگیز دابه‌شی ناكه‌ین".