توركيا

چاوشئۆغڵو: "سوورین لەسەر پاککردنەوەی رۆژهەڵاتی فورات"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "هەرچوۆنێک بێت و بەرهەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات پاک دەکەینەوە، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان رووی نەداوە و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بماخڵەفێنێت".

Sarmand Hameed  | 12.08.2019 - نوێکردنەوە : 13.08.2019
چاوشئۆغڵو: "سوورین لەسەر پاککردنەوەی رۆژهەڵاتی فورات"

Antalya

ئەنتاڵیا - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، تورکیا بەهەر نرخێک بێت سوورە لەسەر پاککردنەوەی رۆژهەڵاتی فورات لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە.

مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانی بۆ بارەگای لقی ئاک پارتی لە شاری ئەنتاڵیا باشووری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەنقەرە هەموو رێوشوێنێکی پێویستی دژ بە هەڕەشە دەرکییەکان گرتووەتەبەر.

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا رۆژهەڵاتی فورات لە تیررۆیستانی یەپەگە/پەکەکە پاک دەکاتەوە وەک چۆن عەفرین و جەرابلوسی لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "هەرچوۆنێک بێت و بەرهەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات پاک دەکەینەوە، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان رووی نەداوە و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بماخڵەفێنێت".

چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا هەموو هەنگاوێکی پێویستی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات گرتووەتەبەر و رایگەیاند کە ئەمریکا لەبارەی منبج بەڵێنەکانی نەبردە سەر.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رووی قسەکانی کردە ئەمریکا و گوتی: "یان پێکەوە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات پاک دەکەینەوە یان تورکیا بەتەنها ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک دەکاتەوە".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın