Kenan Irtak,Abdullah Shukur
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی کۆمیتەی جێبەجێکار و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ھێڵی ئاسمانی تورک Turkish Airlines، ئیلکەر ئایجی رایگەیاند کە ئامانجیان گواستنەوەی دوو ملیۆن گەشتیارە لە جەژنی قوربان.
ئایجی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی ھێڵی ئاسمانی تورک لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لەبارەی جەژنی قوربانەوە لێدوانی دا.
ئایجی رایگەیاند کە لە چوارەمین مانگی گواستنەوەیان بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، دووبارە گشت چالاکییەکانیان کەوتووەتە ژێر تاقیکردنەوە و گوتیشی: "بە درێژای جەژن نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار دەگوازینەوە. لە ئێستا دەمەوێت ھەواڵێکی دڵخۆشکەر رابگەیەنم، ٢٤ فڕۆکەمان لەسەر ئەرز ھەیە. ١٢ دانەی لێرەیە و ١٢ دانەش لە کارگەی بەرھەمھێنەر دایە. چاوەڕێ دەکرا کە ئەم ھاوینە ئەم فڕۆکانە لەگەڵ فڕۆکەگەلی کۆمپانیاکەمان بفڕن. بەڵام بەھۆی قەدەغەی فڕینی Maxەکان لە گشت جیھان، ئەم فڕۆکانە نەفڕین و تەنھا بە ٣٣٩ فڕۆکە کارەکانمان جێبەجێ دەکەین".
ئایجی راشیگەیاند: "ئەمڕۆ ٥١٥ گەشتمان ئەنجامداوە. ئەمە کارێکی زۆر باشە. لەبارەی گواستنەوەی گەشتیاری ناوخۆیی، فڕۆکەخانەی ئەتاتورکمان تێپەڕاندووە. لە بەشی گواستنەوەی ناوەکی ٢١ ھەزار کەس بووە، ئەمە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ١٩ ھەزار بوو. ھاوکات لە بەشی گەشتە دەرەکییەکان ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە ٢٥ ھەزار کەس کە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ٢٢ ھەزار کەس بوو".
ئایجی بەھۆی قەلەبالغی لە گەشتەکانی جەژنی قوربان داوای لە ھاووڵاتیان کرد کە کەمێک زووتر سەردانی فڕۆکەخانە بکەن.