Rewa Mahmut Hasan
13 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2016
حەڵەب - AA
لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، فرۆکە جەنگیەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد لە چەند شارێکی جیاجیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
تۆڕی مافی مرۆڤ له سووریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد ئەو ناوچانەیان بۆردوومان کردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان و بەهۆیەوە لە ناوچەکانی دهورووبهری دیمەشق ١٥ کەس و لە ئیدلب ١٤ و لە حومس ٢ کەس و لە درعا ٢ کهس و لە حەڵەب کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
- لەناو کوژراوەکاندا ٤ منداڵ و ٢ ژنهەن
بەرپرسێکی بەرگریی شارستانی بەناوی عارف عەلی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوەدەکات کە بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکانی رووسیاو سووریا بۆسەر ناوچەکانی ئیدلب کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان، چەند کاتژمرێک پێش دەستپێکردنی ئاگربەستی رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا، ئەنجامدراوە .