Mehmet Alaca
10 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میللی رایگەیاند لە ئۆکراینا زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی رووسیا کوژراون و برینداربوون.
مارک میللی لە نیویۆرک بۆ دامەزراوەی "The Economic Club" دوا و ئاماژەی بەوە دا، رووسیا لە شاری خێرسۆنی ئۆکراینا دەکشێتەوە کە لە سەرەتای جەنگدا دەستی بەسەردا گرتبوو و گوتی: "لە ئەگەری هەر هەوڵێکی جیددیدا، دەتوانرێت دەرفەتێک بۆ هەردوو وڵات بۆ دانوستی ئاشتی بڕەخسێنرێت".
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد کە رەنگە کشانەوەی تەواوی رووسیا بە ٢٠ بۆ ٣٠ هەزار سەرباز لە خێرسۆن چەند هەفتەیەکی بخایەنێت، ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەری هەیە رووسەکان ئەو کشانەوەیە بەکاربهێنن بۆ ئامادەکردنی سەربازەکانیان بۆ هێرشێکی دیکە لە بەهاری داهاتوودا.
گوتیشی: "پێموایە ئەوان ئەم کارەیان کردووە بۆ پاراستنی هێزەکانیان، بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی هێڵەکانی بەرگریی خۆیان لە باشووری رووبارەکە".
مارک میللی سەبارەت بە ئاماری کوژراوان و برینداربووان گوتی: "لە شەڕی نۆ مانگەی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا تا نزیکەی ٤٠ هەزار مەدەنی ئۆکراینی و زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی رووسی کوژراون و برینداربوون".
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندبوو، هێڵی بەرگریی خێرسۆن دەکێشێتەوە بۆ لای چەپی رووباری دنیپرۆ.