Bekir Aydoğan
10 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێر، یادی ٨٤ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، رابەری مەزن مستەفا کەمال ئەتاتورک'ی کردەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا، کارمەندانی کۆنسولخانە و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی تورکیا بەشداربوون.
ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە، کاتژمێر ٠٩:٠٥ کە هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی ئەتاتورک، وەک رێزگرتن لەو بەپێوە وەستان و مارشی ئیستیقلالیش لێ درا.
جێگری کۆنسولی تورکیا لە هەولێر، ئەمیر تەکەر لەبارەی گرنگی رۆژەکەوە، گوتی: "لە ٨٤ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و یەکەم سەرکۆماری تورکیا کە لە مێژووی تورک و جیهاندا ناوی بە پیتی زێڕین نووسراوەتەوە، بەڕێز و تامەزرۆییەوە یادی رابەری مەزن مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکەینەوە".
ئەمیر تەکەر هەروەها گوتی: "بە دانایی سەربازیی و پێشبینی چاوەڕواننەکراوی رابەری مەزن ئەتاتورک رابەرایەتی جەنگی رزگاریخوازی کرد کە چارەنووسی گەلە ئازیزەکەمانی گۆڕی و بە راگەیاندنی کۆمار کە ئەتاتورک دەیگوت گەورەترین بەرهەمی منە سەرکەوتنەکانی لە گۆڕەپانی جەنگدا کردە تاجێک. بەڕێز و سوپاسەوە یادی گازی مستەفا کەمال ئەتاتورک و تەواوی ئەو هاوسەنگەرە قارەمانانەی دەکەینەوە کە رۆڵیان هەبوو لە دامەزراندنی کۆماردا".