Rewa Mahmut Hasan
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2016
هاووڵاتییانی جەرابلوس بۆ یەکەم جار خۆشی و شادیی جەژن بە روخساریانەوە دیارە.
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە تورکیا لە دەرەوەی سنوورهکانی خۆی لە سووریا دەستیپێکردووە بهمهبهستی پاراستنی سنوورەکانی، لەئەنجامدا توانرا شارۆچکەی جەرابلوس لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاکبکرێتەوە، هاووڵاتییانی ئەو شارۆچکەیە دوای دوو ساڵ و نیو لە دوورییان لە ماڵ و حاڵیان، ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی جەژن لە وڵاتی خۆیان.
نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەبوحەسەن لە جەرابلوس ئەنجامدرا، ئەبو حومەم گوتارخوێنی مزگەوتەکە لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیتر جەرابلوس ئازادە و پەیامی برایەتی و یەکریزیی دایە هەموو لایەک و دوای نوێژی جەژنیش هەموولایەک باوەشیان بە یەکتردا کرد بۆ گەردن ئازادی.
گوتاربێژی مزگەوتەکە ئەبو حومەم، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پیرۆزبایی جەژنی لەهەموو لایەک کرد و ئاماژەی بەوەدا دوای ٢ ساڵ ئەوە یەکەم جەژنە هاووڵاتییان بە رووی خۆشەوە پیرۆزبایی لەیەکتردەکەن.