Mazın Asad
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ
رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا سەبارەت بە راگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست لە سووریا بە درێژایی جەژنی قوربان، ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
رۆژی ھەینی رابردوو لە شاری جنێڤ رێککەوتنێک لەبارەی ئاگربەست لە سووریا ھاتە ئاراوە و ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی ئێوارە بە کاتی سووریا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ھەوالی میدیایەکی لایەنگری رژێمی سووریا راگەیەندراوە کە سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد خۆشحاڵ بووە بە بەستنی ئاگربەستەکە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەوبارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.