Sangar Hamad Azeez
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم جەختی کردەوە کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فوڕات" بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکانی تورکیا ئەنجام دراوە و گوتی: "سنوورەکانی تورکیا بەشێوەیەکی جدی کەوتبوونە ژێر هەڕەشە، هەربۆیەش بڕیارێکی لەو شێوەیەمان دا، وادەی ئۆپەراسیۆنەکەش پەیوەستە بە بارودۆخەکە، ئەگەرنا هاتنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مسعود بارازنی هیچ پەیوەندییەکی بە ئۆپەراسیۆنەکانەوە نییە و شیکردنەوەیەکی لەو شێوەیەش زێدەڕۆیی زۆری تێدایە".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەشداری لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی هاوبەشی کەناڵەکانی (Habertürk, Show TV, Bloomberg HT ) کرد و تێیدا وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پێشهاتەکان دایەوە .
یڵدرم باسی لەوە کرد کە ماوەی دوو مانگە هاوپەیمانێتی عەرەبی سووریا لە ناوچەی منبج بە مەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە رووبەرووی داعش دەبێتەوە و گوتی: " وادەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە دەستمان پێکردووە، پەیوەست دەبێت بە بارودۆخی ناوچەکە، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هاتنی جۆ بایدن و مسعود بارازنی-یەوە نییە و باسکردنی بابەتێکی لەو شێوەیەش زێدەڕۆیی زۆری تێدا دەبێت".
یڵدرم لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئۆپەراسیۆنی جەرابلوس سنووردار دەبێت یاخود نا گوتی: "سوپای ئێمە لەناو جەرابلوس نییە، سوپای سووریای ئازاد لەناو جەرابلوسە ئێمە تەنیا پاڵپشتیان دەکەین".
یڵدرم درێژەی بە گوتەکانی دا و گوتی: "سەبارەت بەو پرسە ئێمە لەگەڵ ئێراندا کارمان دەبێت، پێشنیازمان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت، هەروەها بەرێز سەرکۆمار لە سەردانەکەی بۆ رووسیاش ئەو پرسەی باس کردووە و تێیدا داوای لە رووسیا کردووە رۆڵێکی زیاتر ببینێت لە وەستاندنی خوێن و بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکە. لەگەڵ ئێرانیش هاوڕاین لەسەر پرسەکە، ئێران دەیەوێت سەرەتا لە تورکیا رەوشەکە ئارام بێت. دەبێت هەمووان ئەمە بزانن، ئامانجی تورکیا سەروەری و یەکڕیزی خاکی سووریایە. لەوێ شتێک نییە بەناوی دەوڵەتی کوردی، بەڵکو لەوێ پەکەکە و پەیەدە هەن کە هەوڵی خۆ بەهێزکردن دەدەن، ئەمەش قابیلی قبووڵکردن نییە".