Sangar Hamad Azeez
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
هاندەرانی یانەی یوڤانتوس ـی ئیتاڵی بە توندی رەخنە لە یانەکەیان دەگرن.
یانەی یوڤانتوس ـی ئیتاڵی کە لە خولی سێری ئا یاری دەکات، لۆگۆی تازەی یانەکەی بە مێدیاکان ناساند.
لۆگۆکە کە لە رەنگی رەش و سپی پێکدێت و لە ناوەڕاستی پیتی "J" هەیە شێوەیەکی زۆر کلاسیکی هەیە.
لە بەرامبەردا هاندەرانی ئەو یانەیە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە توندی رەخنەیان لە لۆگۆ تازەکە گرت و رایانگەیاند کە لۆگۆ تازەی یانەکە بە لۆگۆی چێشتخانەیەکی یابانی دەچێت.