Sangar Hamad Azeez
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
دوێنێ یارییەکانی کوپا ئەفریقا ٢٠١٧ لە گابۆن دەستی پێ کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ئەو جامەشدا هەردوو هەڵبژاردەی بورکینافاسۆ و کامیرون رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکەش بەگۆڵێک بۆ هەردوولا بەکۆتا هات.
گۆڵی هەڵبژاردەی کامیرون لە خولەکی ٣٥ لەلایەن یاریزان بنیامین مۆکانجۆ، تۆمار کرا.
گۆڵەکەی هەڵبژاردەی بورکینافاسۆش لە خولەکی ٧٥ لەلایەن یاریزان ئیساوفۆ دایۆ، تۆمار کرا.