Sangar Hamad Azeez
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
مەدرید - AA
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی لا لیگادا، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی گۆڵێکی لە یانەی لاس پاڵماس تۆمار کرد توانی بەهاوبەشی لەگەڵ یاریزانی پێشوی ریال مەدرید، رائول گۆنزالێس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، ئەویش گۆڵکردنە لە ٣٥ یانەی جیاواز لە لا لیگادا.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ١٨ەمی لا لیگادا، یانەی بەرشەلۆنە بەپێنج گۆڵی خاوێن لە یانەی لاس پاڵماس-ی بردەوە.
گۆڵهكانى یارییەکە لە خولەکەکانی ١٤، ٥٢، ٥٧، ٥٩ و ٨٠ لە رێگەی یاریزانان لویس سوارێز (دوو گۆڵ)، لیۆنێل میسی، ئەردا توران و ئەلێکس ڤیدالەوە تۆمار کران.
بەم سەرکەوتنەش یانەی بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی ٣٨ خاڵ بەشێوەیەکی کاتی خۆی گەیاندە ریزبەندی دووەمی خولەکە.
جێگای ئاماژەیە دوای ئەوەی شەوی رابردوو میسی گۆڵێکی لە یانەی لاس پاڵماس تۆمار کرد توانی بەهاوبەشی لەگەڵ یاریزانی پێشوی ریال مەدرید، رائول گۆنزالێس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، ئەویش گۆڵکردنە لە ٣٥ یانەی جیاواز لە لا لیگادا.