Mohammed Baqi Hussein
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا كراوه كه هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا، بەریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و فەڕه‌نسا له‌خۆده‌گرێت. به‌وپێیه بۆ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌هاوینی ئه‌مساڵدا گرانترین یاریزانی تۆپی پێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل مێسییه و نرخه‌كه‌ی 211،1 ملیۆن یۆرۆیه.
له راپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی وه‌رزشیی نێوده‌وڵه‌تی CIES له‌سه‌ر گرانترین یاریزانی تۆپی پێ له حوزه‌یرانی 2016دا، لیستی ناوی 100 گرانترین یاریزانه‌كانی پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا كه هه‌ریه‌ك له لا لیگای ئیسپانی، پریمه‌ر لیگی بەریتانی، بوندسلیگای ئه‌ڵمانی، سێری ئه‌ی ئیتاڵی و لیگی یه‌كی فەڕه‌نسا له‌خۆده‌گرێت، بڵاوكرایه‌وه.
CIES رایگه‌یاندووه به‌له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند پێوه‌رێكی وه‌ك ته‌مه‌ن، ماوه‌ی گرێبه‌ست، پله، ئه‌و توانایه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا نیشانی داوه، نرخی لیۆنێل مێسی له 250،7 ملیۆن یۆرۆ بۆ 211،1 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌یش هێشتا به گرانترین یاریزانی تۆپی پێ داده‌نرێت.
نیماری هاوڕێی مێسی به‌نرخه‌كه‌ی 2015ی كه 201،5 ملیۆن یۆرۆیه به دووه‌م گرانترین یاریزان داده‌نرێت. كریستیانۆی ریال مەدرید به 137،8 ملیۆن یۆرۆ له‌پله‌ی سێیه‌م و ئه‌نتۆنیۆ گریزمانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 120،2 ملیۆن یۆرۆ له‌پله‌ی چواره‌مدا دێت.
ریزبه‌ندیی گرانترین 15 یاریزانی تۆپی پێ له خولەکانی لا لیگای ئیسپانی، پریمه‌ر لیگی بەریتانی، بوندسلیگای ئه‌ڵمانی، سێری ئه‌ی ئیتاڵی و لیگی یه‌كی فەڕه‌نسا:
- مێسی 211،1 ملیۆن یۆرۆ - به‌رشه‌لۆنه
- نیمار 201.5 ملیۆن یۆرۆ - به‌رشه‌لۆنه
- كریستیانۆ 137،8 ملیۆن یۆرۆ - ریال مه‌درید
- ئه‌نتۆنیۆ گریزمان 120،2 ملیۆن یۆرۆ - ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
- هاری كه‌ین 112،5 ملیۆن یۆرۆ - تۆته‌نهام
- ئه‌نتۆنی مارتیاڵ 111،8 ملیۆن یۆرۆ - مانچسته‌ر یونایتد
- سوارێز 105،8 ملیۆن یۆرۆ - به‌رشه‌لۆنه
- پاولۆ دیبالا 104،5 ملیۆن یۆرۆ - یوڤانتۆس
- سێرگیۆ ئاگوێرۆ 96،8 ملیۆن یۆرۆ - مانچسته‌ر سیتی
- پاوڵ پۆگبا 90،4 ملیۆن یۆرۆ - یوڤانتۆس
- گاریس به‌یڵ 80،8 ملیۆن یۆرۆ - ریال مه‌درید
- ئێدێن هازارد 78،3 ملیۆن یۆرۆ - چێڵسی
- ئه‌لێكسیس سانچێس 75،8 ملیۆن یۆرۆ - ئارسناڵ
- دێلێ ئاللی 75،2 ملیۆن یۆرۆ - تۆته‌نهام
- تۆماس موله‌ر 73،5 ملیۆن یۆرۆ - بایەرن مونیخ