Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەگەڵ یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، مارک بارترا گەیشتە رێککەوتن.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیسپانییەدا بۆندێکیان بۆ ماوەی چوارساڵ واژۆکردووە.
باس لەوەشکراوە کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ژمارەیەک کێشەی بچووک لە گرێبەستی یاریزانەکەدا، کۆبوونەوەکان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامن.
بەپێی ژمارەیەک هەواڵ کە لە میدیاکانی ئەڵمانیادا بڵاوکراونەتەوە، باس لەوەکراوە هەردوو یانە لەسەر هەشت ملیۆن یورۆ رێککەوتوون.
بارترا کە لە بەرشەلۆنە پێگەیشتووە، لە ١٣ یاری وەرزی رابردوودا، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە. ئەمە جگە لەوەی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا لە ١٠ یاریدا بەشداریی کردبوو.