Sangar Hamad Azeez
04 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاڵەوانیەتی کوپا ئەمریکا ٢٠١٦، بە ئەنجامدانی یاری نێوان کۆڵۆمبیا و ئەمریکا دەستی پێکرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکە کۆڵۆمبیەکان بە ئاستێکی بەرز بە دیار کەوتن و تا لە خولەکی ٨ی یاریەکەدا کریستیان زاپاتا توانی گۆڵی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە تۆمار بکات کە بووە خێراترین گۆڵ لە مێژووی کۆپا ئەمریکادا لە دوای ساڵی ١٩٩٩.
دواتر لە خولەکی ٤٢دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ کۆڵۆمبیا هەژمار کرد و جەیمس رۆدریگزی کاپتنی کۆڵۆمبیا، توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی پێ تۆمار بکات و ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
گێمی دووەمی یارییەکە بە ئاستیێکی مام ناوەند دەستی پێکرد و هەردوولا سەرەڕای چەندین هێرش نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە بەم ئەنجامە بەکۆتا هات.
ئەوەی جێگەی باسکردن بوو پێکانی کاپتنی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید جەمیس رۆدریگێس بوو لە خولەکی ٧٣ گێمی دووەمدا کە بەهۆیەوە بە ناچاری یارییەکەی جێهێشت و سەرکەوتنەکەی لە هاندەرانی هەڵبژاردەکەی تاڵ کرد.
تاوەکو ئێستا پزیشکانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە فەرمی رایانەگەیاندووە کە ماوەی دوورکەوتنەوە ئەو یاریزانە چەند دەبێت.