Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
بۆگۆتا - AA
جامی ئەمریکای باشوور دەدرێتە یانەی چاپیکۆیەنس کە لەڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی کۆلۆمبیادا یاریزانان و دەستەی راهێنەرایەتی لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەمیدیای کۆلۆمبیادا بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکی یانەی چاپیکۆیەنس، ئیڤان تۆزۆ ئاماژەی بەوەکردووە کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور جامەکە و بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات داوەتە یانەکە.
ئیڤان تۆزۆ باسی لەوەکردووە بڕیارەکە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنەکەوە پەسەندکراوە و بەڵام تا ئێستا دیارنییە کە رێورەسمێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە سازدەکرێت یان نا.
دوێنێ رێورەسمێک بۆ یاریزانانی یانەی چاپیکۆیەنس، دەستەی راهێنەرایەتی و رۆژنامەوانە بەرازیلییەکانی کە لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە یاریگای ئارێنا کۆندای تایبەت بە یانەی چاپیکۆیەنس بە ئامادەبوونی 19 هەزار هەوادار و لایەنگری یانەکە ساز کرا.