Rewa Mahmut Hasan
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
ئەنقەرە-AA
بەهۆی لافاوەکەی کۆلۆمبیا کە بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هاوکاریەک.
بەپێی زانیاریەکان بەهۆی کارەساتەکەوە، ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی کۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس کردووە و لە پەیامەکەدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر لافاوەکە و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس، دەربڕیوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە ناخەوە هەست بە ئازاری گەل و دەوڵەتی کۆلۆمبیا دەکەین، ئامادەی هەموو پشتگیرییەکین بۆ سارێژکردنی برینەکان دوای کارەساتەکە. بەهۆی ئەم کارەساتە ئازاربەخشەوە، بەناوی خۆم و میللەتەکەوە سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی کۆلۆمبیا دەکەین، هیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".