Ferdi Türkten
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی لافاوه‌وه له كاستامۆنو ٢٩ كه‌س و له سینۆپ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و گه‌ڕان به‌دوای كه‌سێكی بێسه‌روشوێندا له بارتن درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئافاده‌وه سه‌باره‌ت به‌و لافاوانه‌ی كه ناوچه‌كانی خۆرئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به پشتیوانیی كارمه‌ند و ئۆتۆمبیله‌كانیان، له كاره‌كانی ده‌رباز كردن، گه‌ڕان و رزگار كردن به‌رده‌وامن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌هۆی لافاوه‌وه له كاستامۆنو ٢٩ كه‌س و له سینۆپ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. چاره‌سه‌ری پزیشكیی ١٠ هاووڵاتییمان له نه‌خۆشخانه‌كان درێژه‌ی هه‌یه. گه‌ڕان به‌دوای كه‌سێكی بێسه‌روشوێندا له بارتن به‌رده‌وامه".