Ömer Faruk Cebeci, Selim Bostancı
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
بارتن- AA
دانیشتوانی گوندی زەفەر-ی سەر بە شارۆچکەی کومڵوجا-ی پارێزگای بارتن کە بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە زیان بە گوندەکەیان کەوتبوو، بە هاوکاری تیمە فریاگوزارییەکان لە هەوڵی تیمارکردنی برینەکانیان دان.
تیمەکانی شارەوانی و ئیدارەی تایبەتی پارێزگای بارتن دوای لافاوەکە گەیشتنە گوندی زەفەر و بە هاوکاری گوندنشینان بەچڕی دەستیان بە کارکردن کرد.
گوندنشینان بەهۆی داڕمانی بەشێکی رێگا و پردەکانەوە لەکاتی چوونیان بۆ ناوچەکانی دیکە ناچارن تێپهڕگهی جێگرهوه بەکاربهێنن.
لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دوو ملیۆن لیرەی بۆ دابینکردنی هاوکارییە سەرەتاییەکان ناردووەتە پارێزگای بارتن کە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا کراوە.