Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
ماکاو- AA
سەرۆکی کۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس ئاشکرای کرد ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی شاری ماکاوی وڵاتەکەیەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 237 کەس بەرز بووەتەوە.
خوان مانوێل سانتۆس لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت لە ژووری عەمەلیاتی وڵاتەکەی، باسی لەدوایین دۆخی شارەکە بۆ رۆژنامەوانان کرد.
سەرۆکی کۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس ئاماژەی بەوەکرد لەو 273 کەسە 193 کەسیان ناسنامەکانیان دیارییکراوە و تا ئێستاش نزیکەی 100 تەرم رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
خوان مانوێل سانتۆس باسی لەوەشکرد کە لە کۆی 272 بریندار 70یان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی ماکاو و 27یان تا ئێستاش لە ژێر چاودێریی پزیشکدان لە شارەکە.