Sarmand Hameed
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
هەولێر - AA
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو و كێشه و گرفته‌كانیان بوو و به‌ڵێنی دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانیان ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌ر له میانی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاندن نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ پارێزگار و قایمقام و به‌رپرسانی ئیداریی دهۆك سه‌ردانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی شاری دهۆكیان كردووه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆری ماددیشی گه‌یاندووه‌ته هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی به كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه قه‌ره‌بووی زیانلێكهووتوان ده‌كه‌نه‌وه و پلانیان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و كێشه‌یه و یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كانیش، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه بۆ شوێنێكی دیكه، چونكه شوێنی ژیانیان گونجاو نییه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌رچی له‌توانادا بێت بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی زیانی هاووڵاتیان له رووداوی هاوشێوه‌دا، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.